ماكگۆرك و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
برێت ماكگۆرك، نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش له ميانى سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوويه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له هه‌ولێر رايگه‌ياند، هه‌ردوولا ره‌تيانكردووه‌ته‌وه لێدوانى رۆژنامه‌وانى بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن بده‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسى ئۆپراسیۆنی رزگاركردنى مووسڵ و قۆناغه‌كانی دوای ئه‌و پرۆسه‌يه تاوتوێكراوون.
له ده‌ستپێكى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ هه‌ولێر، ماكگۆرك له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوويه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به تاووتوێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى رایگه‌یاند، دەبێت رێككەوتنێكی ورد و روون لەسەر قۆناغی دوای داعش هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پارێزگای نەینەوا بە بەشداریی هەموو لایەك ژیانێكی تازە بنیاتبنرێت.