هاووڵاتییانی زیانلێكهوتووی خورماتوو قهرهبوو دهكرێنهوه
K24 - كهركووك:
ئیدارەی شارۆچکەی خورماتوو ئاشكرای دەكات؛ لەشەڕ و پێکدادانی نێوان (کوردو حەشدی شەعبی)دا، زیاتر لە ھەشتا ملیار دینار زیان بەھاووڵاتیيانی ئەو شارۆچکەیە گەیشتووەو بڕیاریشە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا لێژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە سەردانی خورماتوو بکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ئەو شارە، بەڵام بەشێک لەھاووڵاتیيان متمانەیان بە بەڵێنەکانی حکوومەتی عێراقی نیيە بۆ قەرەبووکردنەوەیان.