سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (27ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر جاک رید، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر رۆجەر ویکر ئەندامی باڵای لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە . 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم کردەوە. 

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەربڕی.

0
0
0
0
0
0
0
0
0