ئینفۆگرافیک؛ ناوەڕۆکی رێککەوتنی شنگال

ئینفۆگرافیک؛ ناوەڕۆکی رێککەوتنی شنگال
ئینفۆگرافیک؛ ناوەڕۆکی رێککەوتنی شنگال

K24 - هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکا لە سیستەمی فیدراڵیزم و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال کردەوە بۆ گەڕانەوەی ئێزیدییەکان بۆ زێدی باب و باپیرانیان.

رێککەوتنی شنگال لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2020 لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی واژۆکرا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەمنی و سیاسی شنگال و دانانی قائیمامی نوێ بۆ قەزاکە، هەروەها چوونەدەرەوەی پەکەکە و گرووپە چەکدارەکان لە شنگال.

دوای نزیکەی چوار ساڵ بەهۆی هەژموونی میلیشیاکانەوە هێشتا رێککەوتنی شنگال جێ بەجێ نەکراوە، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمیش لەسەر ئاستی باڵا جەخت لە جێبەجێکردنی دەکەنەوە.