وهزارهتی پێشمهرگه: کۆتایی بەچەند خولێکی جۆراوجۆر هات
K24 – هەولێر:
لە میرەی گشتی کۆتایی بەچەند خولێکی جۆراوجۆر هات كه بهشداربووان تێیدا فێری چاككردنهوهی ههمهر و باجەر و بزوێنەری دیزڵ و هەموو جۆرە چەکێکی ئەمریکی و خولی کۆگاکردن و بەکارهێنانی ئامێری بەرزکەرەوە دهبن.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 29ـی شوباتی 2024) کۆتایی بەچەند خولێکی جۆراوجۆر هات لە میرەی گشتی. له رێوڕهسمی كۆتاییهاتنی خولهكاندا ههر یهك له لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بە ئامادەبوونی مێجەر دینیز، بەرپرسی تیمی لۆجستی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و لۆریس، بەرپرسی بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و راهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی ئامادهی بوون.
پێشتر لە میرەی گشتی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی فیتەری هەمەر و باجەر و بزوێنەری دیزڵ، خولی چاککردنەوەی هەموو جۆرە چەکێکی ئەمریکی و خولی کۆگاکردن و بەکارهێنانی ئامێری بەرزکەرەوە ئهنجامدراو و بهشداربووان سوودیان له ئهزموونه نوێیهكاندا بینی.
لەم خولانەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی بنکەکانی ئەسنادی سلێمانی و دهۆک و لیوای (10)ـی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بە پراکتیکی و بەشێوەیەکی زانستی مەشق و راهێنانیان لەسەر تەکنیکی چاککردنەوە و شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی دروستی کەلوپەلە یەدەگەکان و پاراستنیان لە هەر جۆرە شێواوی و تێکچوونێک پێکرا.