کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت لە رێزگرتن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات
کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

رۆژی پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونیی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

0
0