پڕۆسەی دهنگدان له هەڵبژاردنەکانی ئێران کۆتاییهات
K24 – هەولێر:
ههڵبژاردنهكانی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری و پەرلەمانی ئێران 16 كاتژمێر بهردهوام بوو، ماوهی دهنگدانی ههڵبژاردن سێجار درێژكرایهوه، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرایی ئاشكرانهكراوه.
هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری و پەرلەمانی ئێران پاش 16 کاتژمێر بەردەوامبوونی پرۆسەی دەنگدان کۆتایی پێ هات، لەکاتێکدا بڕیار بوو ئەم هەڵبژاردنانە لە هەشتی بەیانی تا شەشی ئێوارە بە کاتی تاران بەردەوام بێت، بەڵام ماوەی دەنگدان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە سێ جار و هەر جارێک دوو کاتژمێر درێژ کرایەوە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە، ماوەی دەنگدان پاش جاری سێیەم درێژ ناکرێتەوە.
تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی بەرایی لە لایەن دەزگاکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانەوە رانەگەیەندراوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان رێژەی بەشداری لە پارێزگای تاران کەمتر لە 20% بووە و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەڵێن هەڵمەتی بایکۆت سەرکەوتوو بووە و رێژەی دەنگدەران لە سەرانسەری ئێران ناگاتە 10%.
ئەمەش لەکاتێکدایە، خامنەیی داوای له هاووڵاتییان کردبوو له یەکەم کاتژمێرەکانی دەنگدانەوە پەله بکەن له بەشداری له هەڵبژاردن و دەنگی خۆیان بدەن.
گوتبووشی، ئەمڕۆ چاوی زۆریەک له سەرکردە و خەڵکی جیهان لەسەر ئێران و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانه به دۆست و دوژمنەوه.