دهۆك.. رێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا" به‌ڕێوه‌چوو

كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا"
كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا"

K24 - هەولێر:

رێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا" به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رۆشنبیران، سیاسه‌تمه‌داران، مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 2ـی ئاداری 2024) رێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا" له‌ نووسینی عه‌بدولعه‌زیز موحسین بارزانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رۆشنبیران، سیاسه‌تمه‌داران، مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا" كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 250 لاپه‌ڕه‌یه‌،‌ 12 ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆگرتووه‌، كوردستان و خاك، ئیراده‌ و خۆڕاگری، شه‌ڕ و به‌رگری، ئازادی و رزگاری، دادپه‌روه‌ری، ئاشتی، ئامانج، هیوا و ئومێد، یه‌كگرتن و یه‌كبوون، مرۆڤدۆستی و چه‌ند گوته‌یه‌كی بارزانی نه‌مر.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ یه‌ك كاتدا به‌ جگه‌ له‌ زمانی كوردی به‌ هه‌ردوو شێوه‌زاری كرمانجی و سۆرانی و لاتینی، هاوكان به‌ زمانه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی، ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی و سویدی بڵاوكرایه‌وه‌.

عه‌بدولعه‌زیز موحسین بارزانی نووسه‌ری كتێبی "هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبازی بارزانی له‌ وته‌كانی بارزانی نه‌مردا" له‌میانی گوته‌یه‌كدا هیوای خواست ئه‌و كتێبه‌ ببێته‌ رێسای ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌موو گه‌لان و نه‌ته‌وه‌ ئاشتیخواز و ئازادیخوازه‌كان.

9
96
08