سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: پەیوەندیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەهێزی دەمێنێتەوە

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا جه‌خت له‌ به‌هێزی په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه‌.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: "پەیوەندیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەهێزی دەمێنێتەوە".

کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، دەروازەیەک بۆ تاوتوێکردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.

65

وەک چۆن پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیران مەسرو بارزانی بوو لە ئەمەریکا، بەهەمان شێوەش پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە دژی پێکهاتەکان تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوو.

لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان کرایەوە و سەرۆکوەزیران و بلینکن هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بڕیاڕەکانی دادگای فیدراڵی و هەنگاوەکانی دژی هەرێم و سیستمی فیدراڵی لە عێراق، مایەی نیگەرانین و پێویستە رێز لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و سیستمی فیدراڵی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت.

657

هاوکات لە کۆبوونەوەی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەکە لە، باربارا ليف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزيك، عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سیڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە، باس لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نانسی پیلۆسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، سێس مۆڵتن، دۆن بەیکن، براد وێنسترەپ و ئەماتا کۆلمەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستن و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵی هەرێمی کوردستان کردەوە.

67

لەو کۆبوونەوەیەدا، هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک گۆنگرێسمان بوو.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی جەختی لەوە کردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە مافی هەموو پێکهاتەکان و وەک پەناگە بۆ ئاوارەکان دەمێننەوە، هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی رایگەیاند: سوپاس و پێزانینمان بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی و گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانەمان دووپاتکردەوە و داواشمان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی رێگەنەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت.