تریفه عه‌زیز: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای پاراستنی هه‌رێمی كوردستانی له واشنتن كرد
K24 – هەولێر:
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانه‌كه زۆر گرنگ و به‌هێز و له كاتێكی هه‌ستیاردا بوو. گوتیشی: "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی زۆرباشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس ئه‌نجامدا". هاوكات راشیگه‌یاند، "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای پاراستنی هه‌رێمی كوردستانی له واشنتن كرد".
تریفە عەزیز نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئه‌مه‌ریكا، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، له واشنتن له ئاستێكی زۆر باڵادا پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرا ، چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیداری گرنگ ئه‌نجامدرا. گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر ئه‌رێنی بوون و تێیدا پشتیوانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرانه‌وه".
تریفه عه‌زیز هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئاڵۆزیی ناوچه‌كه و هێرشه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای پاراستنی هه‌رێمی كوردستانی له واشنتن كرد، هه‌روه‌ك ده‌زانن یاسایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی تێپه‌ڕێندراوه و بوونی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت له دابینكردنی ئه‌و سیسته‌مه خێرایی بكرێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌رێم، به‌ڵكو بۆ پاراستنی زیاتر له 140 ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دیپلۆماتكاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ش.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی: "بابه‌تێكی دیكه كه له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، بابه‌تی بودجه بوو و گوتی: "ره‌وانه‌نه‌كردنی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناسه‌قامگیری دروستكردووه، پێمان وایه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له‌مباره‌یه‌وه هاوكاربێت".
گوتیشی: "ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه نزیكه‌ی ساڵێكه راگیراوه و به‌هۆیه‌وه ملیاره‌ها دۆلارمان زیانكردووه، له‌مباره‌یه‌وه داوای هاوكاریمان له ئه‌مه‌ریكا كرد، جیا له‌وه‌ش داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراقمان كرد، كه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكی به‌هێز له رووی ئابوورییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنیایی درایه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه هاوبه‌شییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، دەروازەیەک بوو بۆ تاوتوێکردن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
وەک چۆن پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو لە ئەمەریکا، بەهەمان شێوەش پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی لە دژی پێکهاتەکان تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان بوو.