دەیلی مەیل: هەواڵگری بەریتانیا هۆشداری داوەتە دەسەڵاتداران لە ئەگەری هەڕەشە تیرۆریستییەکان

K24 - هەولێر

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، دەزگای هەواڵگری بەریتانیا هۆشداریداوە بە بەرپرسانی شانشینی بەریتانیای لە ئەگەری مەترسی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەوەی بەرپرسانی بەریتانیا لە ئەگەری هەڕەشەی تیرۆرستی ئاگادارکراونەتەوە دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە هەستاوە بە  گرتنەبەری  پاراستنی رێوشوێنی توند.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، "بەرپرسانی هەواڵگری بەریتانیا ئەندامانی پەرلەمانیان ئاگادار کردۆتەوە کە مەترسی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خاکی بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هۆشدارییە دوای ئەوە هاتووە کە دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا گفتوگۆی "توندڕەوەکان"یان لە دوای رووداوەکانی 11ـی ئەیلوولی 2001 لە ئەمەریکاوە راگرتووە.

بەرپرسێکی ناوخۆیی بەریتانیا بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راگەیاند، مەترسی راستەقینە هەیە کە هێرشی تیرۆریستی هەماهەنگ لە بەریتانیا یان لەلایەن تیرۆریستێکەوە ئەنجام بدرێت. هەروەها بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیا ترسیان لە زۆربوونی چالاکی تیرۆریستی هەیە لە مانگی رەمەزاندا کە لە رۆژی یەکشەممە 10ی ئادارەوە دەستپێدەکات.