وەزارەتی کشتوکاڵ: پشتیوانی ئەو کۆمپانیانە دەکەین کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکەن

K24 - هەولێر

بریکاری وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و شاندی ئیسپانیا رایانگەیاند، پشتیوانی ئەو کۆمپانیانە دەکەین کە وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان بەتایبەت کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، شەریف سلێمان بریکاری وەزیر کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و شاندی ئیسپانیا رایانگەیاند، لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی زۆر باش هەیە لە وەبەرهێناندا، لای خۆمانەوە چەند کۆمپانیاییەکمان دەستنیشان کردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە سەقامگیرییەکی باش هەیە لە هەرێمی کوردستان و هەر کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و کاری وەبەرهێنان دەکات ئێمە سوپاس و پشتیوانیان دەکەین.

بە گوتەی ئەوان: "کاری ئەوان تەنیا وەبەرهێنان نییە، لە هەرێمی کوردستان بەڵکو کاری ئەوان ئەوەیە کە کۆمەڵێک کۆمپانیای بازرگانی و لۆکاڵی لێرە دەبینن و دواتر سەردانی شاری سلیمانی دەکەن. داواکاری ئێمە لەو شاندە ئەوە بوو کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکرێت، و چەند سێکتێەرێکمان پێویستی بە هاوکارییە بەتایبەت لە سێکتەری کشتوکاڵی کە گەیشتیینە ئاستی لێکتێگەیشتن".