بەنگین رێکانی: کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم لە چەند رەهەندێکەوە سەرچاوە دەگرن

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق
بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق

K24 – هەولێر:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەرێم یان هەر شوێنێکی عێراق، عێراقیین. ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەغدا و هەولێر پابەندی بەڵێنەکانی نێوانیان و دەستوور بن.

ئەمڕۆ سێشەممە (5ـی ئاداری 2024) بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێک لە دیداری رافیدەین رایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کەڵەکەبوون و لەچەند رەهەندێکەوە سەرچاوە دەگرن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، گوتیشی: هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان یاخود هەر شوێنێکی دیکەی عێراق، عێراقیین، ئاماژەی بەوەدا، پێویستە بەغدا و هەولێر پابەندی بەڵێنەکانی نێوانیان و دەستوور بن.

رۆژی (3ـی ئاداری 2024) پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد، هاوکات کوردستان24 سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە دەکات.

دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ دەگرێت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشداری تێیدا دەکەن، هەروەها دیدارەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە  (3 بۆ 5 ئاداری 2024) بەردەوام دەبێت.