ژیر زیاد: لە فەیسبووك هیچ کەسێک هاك نەکراوە و هەموو هەژمارەکان پارێزراون

ژیر زیاد، شارەزای بواری تەکنەلۆژیا
ژیر زیاد، شارەزای بواری تەکنەلۆژیا

K24 – هەولێر:

شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووك و ئینستاگرام ئاگاداردەکاتەوە، کە هیچ کەسێک هاک نەکراوە و هەژمارەکانیان پارێزراون. هاوکات دەڵێت: ئەو کێشەیەی کە روویداوە بەهۆی سێرڤەرەوە بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (5ـی ئاداری 2024) ژیر زیاد، شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیا لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام هیچ کەسێک هاک نەکراوە و هەموو ئەکاونتەکان پاریزراون.

ئەو شارەزایەی بواری تەکنەلۆژیا، دەڵێت: ئەوانەی لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام هەژماریان هەیە، بەهۆی هەبوونی کێشەیەک لە سێرڤەر ناتوانن داخڵی هەژمارەکانیان بن.

ژیر زیاد، ئاماژەی بەوەدا، کاتێک ئاپی فەیسبووک دەکەیتەوە لە هەژمارەکە دێتە دەرەوە گوتی: بۆیە هەوڵمەدەن ژمارەی نهێنی بگۆڕن، چونکە ناتوانی داخڵی ناو هەژمارەکەت بیت، کێشەکە تەنیا تەکنیکییە، هەروەها تا ئێستا کۆمپانیای مێتا لەسەر ئەم کێشەیە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

ئەو شارەزایەی بواری تەکنەلۆژیا، گوتیشی: ئەمڕۆ کاتژمێر 6ـی ئێوارە ئەم کێشەیە روویدا، داتا و زانیارییەکانی هەژمارەکان سەلامەتن و هاکنەکراون، هەروەها چارەسەرکردنی ئەم کێشیەش زۆر جار پێنج بۆ شەش کاتژمێر دەخایەنەێت و، کێشەکە لە هەموو جیهان روویداوە و کاتەکەی دیار نییە کە کەی چارەسەر دەکرێت.

کۆمپانیای مێتا پێشووتر وەک کۆمپانیای فەیسبووک دەناسرا لە 28ـی تشرینی یەکەمی 2021ـەوە لەلاین مارک زۆکەربێرگی خاوەنییەوە گۆردرا و ئێستا یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمەریکا و جیهان لە پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، ماسنجەر، واتس ئەپ و سرێدز پێکهاتووە.
هاوکات کۆمپانیای مێتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمازۆن، ئەلفەبێت، ئەپڵ و مایکرۆسۆف لە ریزی کۆمپانیا گەورەکانە کە زۆرترین قازانجەکانی لە رێگەی ریکلامەوە بەدەست دەهێنێت.