حەییان عەبدولغەنی: گفتوگۆمان سهبارهت به پڕۆژەیاسای نەوت و گاز لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە
K24 - هەولێر:
وهزیری نهوتی عێراق ئاماژه بهوه دهكات، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای نەوت و گاز گفتوگۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و زیاتر لە دانیشتنێکیان بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە هەولێر وبەغدا هەبووە.
ئهمڕۆ (سێشهممه 5ـی ئاداری 2024) حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لهمیانی پانێڵێكی پێنجەمین دیداری رافیدەین به سپۆنسهری كوردستان24 رایگهیاند، "سەبارەت بە پڕۆژەیاسای نەوت و گاز گفتوگۆمان لەگەڵ برایانمان لە هەرێمی کوردستان کردووە، زیاتر لە دانیشتنێکمان بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لە هەولێر وبەغدا هەبووە بۆ ئەوەی بە گوێرەی کارنامەی حکومی رەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادە بکەین."
حەییان عەبدولغەنی زیاتر گوتی: "رەشنووسەکهمان پێشتر ئامادەکردبوو، برایان لە هەرێم داوایانکرد، بڕگە بە بڕگە تاوتوێ بکرێت، زۆرێک لە بڕگە سەرەکییەکان تەواوکراون، بەڵام بەهۆی هاتنە پێشەوەی چەند رووداوێک گفتوگۆکان وەستان."
وهزیری نهوتی عێراق ئاماژهی بهوهش كرد، ئهوان وەکو وەزارەتی نەوت رەشنووسەکەی هەرێمی کوردستانیان پێشکەشی حکومەتی فیدڕاڵ کردووە بە شێوهیهک لەگەڵ دەستوور بگونجێت.
وەزیری نەوتی عێراق ههروهها لە میانی بەشداریکردن لە پێنجەم دیداری رافیدەین رایگەیاند، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز گفتوگۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و رەشنووسێکیشیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە.
حەییان عەبدولغەنی دەشڵێت، بڕگە هەرە گرنگەکانی رەشنووسەکەیان تاوتوێ کردووە، بەڵام ئێستا گفتوگۆکان وەستاون.
رۆژی یەکشەممە، 03-04-2024، پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد. کوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە.
دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ گرت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشدارییان تێیدا كرد، هەروەها دیدارەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ بوو له 3ـی ئادار تاوهكو ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه 5ـی ئادار بهردهوام بوو.