وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێکی لەبەرژەوەندی حاجیان دەرکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

K24 - هەولێر

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، ئەو کەسانەی ناویان لە یەدەگەکاندایە بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵی 2024، ناویان بۆ  ساڵی 2025دا دەمێنێت.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە کۆپییەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان بڕیاری دا، ئەو کەسانەی کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، 2025 هەمان مافیان دەبێت.

وەزیری ئەوقاف گوتی: "ئەو بڕیارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان نەکردبێت و سوودمەند نەبووبن لە سەفەرکردن بۆ ماڵی خودا".