دوو کوڕە کوردەکەی ئیستیقلال رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

ئاسۆ رۆستەم - زوبێر نیک نەفەس
ئاسۆ رۆستەم - زوبێر نیک نەفەس

لە گەڕی 19ـی خولی نایابی ئێران، هەردوو یانەی ئیستیقلالی خوزستان و هەروەها ئیستیقلالی تاران، کە دوو یاریزانی کورد لە ریزەکانی هەردوو یانە یاریی دەکەن رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یانەی ئیستیقلالی خوزستان بە سەرکردایەتی ئاسۆ رۆستەم لە گەڕی 19ـی خولی نایابی ئێران، لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ئیستیقلالی تاران پێشەنگی خولەکە دەکات. لە ریزەکانی یانەکەی تارانی پایتەختی ئێران، زوبێر نیک نەفەس یاریزانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان یاریی دەکات.

ئاسۆ رۆستەم دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەکەی شاری خوزستان، بەشداری دوو یاریی بەرامبەر یانەکانی تراکتۆرسازی و هەروەها ئەلەمینیۆمی ئەراک کردووە، لەو دوو یارییەش توانیویەتی گۆڵێکی گرنگ تۆمار بکات، ئەویش بەرامبەر ئەلیمینیۆم کە توانی سێ خاڵی یارییەکە بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.

ئیستیقلالی تاران ئەم وەرزە لە کۆی 18 یاریی خاوەنی 39 خاڵە و پێشەنگی خولی نایابی ئێرانی گرتووە، لە بەرامبەردا ئیستیقلالی خوزستان ئەو یانەیەش خاوەنی تەنها 12 خاڵە و لە پلەی پازدەی ریزبەندی خولەکە دێت.