خه‌رمان ئه‌نوه‌ر: خوای گه‌وره سرووشتی ئافره‌تانی وا دروست كردووه هه‌میشه جوان ده‌ربكه‌ون
K24 - هەولێر:
ژنه خاوه‌ن كارێك بۆ رۆژی جیهانی ئافره‌تان ده‌ڵێت، پێویسته ئافره‌تان مێینه‌یی خۆیان له رێگه‌ی گرنگیدان به‌خۆیان و كاره‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
خه‌رمان ئه‌نوه‌ر ژنه خاوه‌ن كارێكی كورده و به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئافره‌تان ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بن كاتێك هاوسه‌نگی خۆیان له نێوان پاراستنی خێزان و كاره‌كه‌یان دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: خوای گه‌وره سرووشتی ئافره‌تانی وا دروست كردووه، هه‌میشه جوان ده‌ربكه‌ون.
ئه‌و ژنه خاوه‌نكاره ده‌شڵێت، رۆڵی ئافره‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگه زۆر گرنگه.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی هه‌شتی مارس، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.