ستاف ئاسۆ: ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌شێوه‌ی جیاجیا خزمه‌تی ئافره‌تانی ناو كه‌مپه‌كانی كردووه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رده‌وام خزمه‌تكردنی ئافره‌تانی به ئه‌ركی خۆی زانیوه. ده‌شڵێت، ده‌زگاكه به‌شێوه‌ی جیاجیا خزمه‌تی ئافره‌تانی ناو كه‌مپه‌كانی كردووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئاداری 2024) ستاف ئاسۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دۆخی ئافره‌تان له كه‌مپی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی ناله‌باره به‌تایبه‌تی به‌هۆی نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌كییه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ره‌وشی ئافره‌تانی په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به ره‌وشی ئافره‌تانی ئاواره باشتره، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌وڵی كه‌سی خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ستاف ئاسۆ جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام پشتیوانی له ئافره‌تانی ناو كه‌مپه‌كان كردووه و هاوكاری كردوون.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رده‌وام خزمه‌تكردنی ئافره‌تانی به ئه‌ركی خۆی زانیوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارییه‌كی پێویستی پێشكه‌ش به ئافره‌ته ئاواره‌كان كردووه و خولی راهێنانی جۆراوجۆری بۆ كردوونه‌ته‌وه.
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.