عێراقییەکان لە بوونی كۆگای چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان له شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان ناڕازین
K24 - هەولێر
نیگەرانییە ئەمنییەکان بەهۆی کۆگاکانی چەکی گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراقییەکانەوە پەرەیان سەندووە. لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆگای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ناو شاره‌كاندا هه‌یه و وه‌كو پێویست كار بۆ گواستنه‌وه‌یان نه‌كراوه.
بوونی باره‌گا و كۆگای چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق له شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی سڤیل، مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانیان و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشایش و سه‌لامه‌تیان دروست ده‌كات. ئه‌م مه‌ترسییه‌ش دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی شوباتی رابردووی ئه‌مه‌ریكا هات كه چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرووپه چەکدارە‌كان و كۆگای چه‌كیان له پارێزگای ئه‌نبار كردنه ئامانج و، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌ك و جبه‌خانه‌كانه‌وه دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، له شاری قائیم گرووپه چه‌كداره‌كان نزیكه‌ی 40 خانوویان له ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه داگیركردووه و وه‌ك باره‌گا و كۆگاكردنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی به‌كاریاندەهێنن. هاوكات گرووپە‌كان له به‌غدا، قه‌زای قائیم و ناوچه‌ی حه‌سیبه له ئه‌نبار، شنگال و ته‌له‌عفه‌ر له نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها له سه‌لاحه‌ددین و به‌سره و بابلیش كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان هه‌یه. له‌وانه كۆگاكانی كه‌تائیبی حزبوڵڵا له سنووری عێراق و سووریا، له باشووری به‌غدا و ناحیه‌ی جورف سه‌خر، هه‌روه‌ها كۆگاكانی سه‌رایا سه‌لام له مه‌دینه سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و سامه‌ڕا، هه‌رچی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌قه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ناوچه‌ی مه‌شته‌ل، زه‌عفه‌رانییه و به‌له‌دیات خاوه‌نی كۆگای چه‌كه.
له ساڵانی رابردوودا زیاتر له 30 جار ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌كی سه‌ر به گرووپه چەکدارە‌كان روویداوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی، كه ناوبانگترینیان ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای گرووپی سه‌رایا سه‌لام له شاری سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت له‌ساڵی 2018، ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای فرقه‌ی ئیمام عه‌لی له نه‌جه‌ف له ساڵی 2021 و، گڕگرتنی كۆگای هه‌ڵگرتی مووشه‌كی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له ناوچه‌ی سوێره له پارێزگای واست له ساڵی 2022. هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له پارێزگای ئه‌نبار كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری سڤیلی لێكه‌وته‌وه.
له‌باره‌ی مه‌ترسی كۆگای چه‌ك، یاسر ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، ئەندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كۆتایی به دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك له ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان بهێنرێت، كه مه‌ترسی جددین له‌سه‌ر هاووڵاتییان. ده‌شڵێت، له ساڵی 2016 حكومه‌ت بڕیاری هه‌ڵگرتنی كۆگا و باره‌گای گرووپه‌كانی له‌و ناوچانه ده‌ركردووه، به‌ڵام ته‌نیا سه‌دا 30یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان گوازراونه‌ته‌وه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆگای هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ناو شاره‌كاندا هه‌ن.