وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا: كاتی ئه‌وه هاتووه بیر له ئاشتی بكه‌ینه‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی ئه‌وه هاتووه بیر له پرۆسه‌ی ئاشتی له ئۆكرانیا بكه‌ینه‌وه.
دیمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، به ئاژانسی سكای نیوزی به‌ریتانی راگه‌یاند، كیێڤ له هه‌وڵدایه لووتكه‌ی ئاشتی له سویسرا به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی له ئۆكرانیا ببه‌ستێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا هه‌روه‌ها گوتی: "ئاساییه رووسیا له‌و لووتكه‌یه‌دا به‌شداربێت".
گوتیشی: "له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه داوای سازشكردن له ئۆكرانیا ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی داواكه‌ی پاپا فره‌نسیس پاپای ڤاتیكان".
له‌باره‌ی دۆخی میدانی جه‌نگ، كۆلیبا رایگه‌یاند، دۆخه‌كه سه‌قامگیره و سوپای ئۆكرانیا به‌رده‌وام به‌ره‌نگاری رووسه‌كان ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: "پێویسته چاوه‌ڕیی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی دروستی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا بزانین".
ئاشكراشیكرد، نیگه‌رانیین له ئه‌گه‌ری دووباره گه‌یشتنه‌وه تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ گروپە چەکدارەکانی دژی رووسیا کۆنتڕۆڵکردنی گوندێکی سنوورییان راگەیاند.
گروپە چەکدارەکانیی پشتیوانی ئۆکرانیا، کە لە چەکدارانی خۆبەخشی رووسی پێکدێن ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە و رایدەگەیێنن، شەڕو پێکدادانەکان لە سنوورەکان بەردەوامە و سوپای رووسیاش زیانی زۆری پێگەیشتووە.
راشیدەگەیێنن، گوندی تیۆتکینۆیان لەسەر سنووری رووسیا کۆنتڕۆڵکردووە.
پێشتریش وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە ناوچە سنوورییەکانی دا لە چەند شوێن و کاتێکی جیاواز شکستیان بە ژمارەیەک هێرش و هەوڵی سنوور بەزاندن هێناوە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.