بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەكی لیڤەرپوول لە گفتوگۆدایە

لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول پێشڕەەی بە تۆپێك كردووە و 2 یاریزانی مان سیتی هەوڵی راگرتنی دەدەن
لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول پێشڕەەی بە تۆپێك كردووە و 2 یاریزانی مان سیتی هەوڵی راگرتنی دەدەن

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی كۆلۆمبیا، خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی لویس دیاز هێرشبەری لیڤەرپوول كۆبووەتەوە، یانە كەتەلۆنیاییەكە خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕیوە.
رۆژنامەی (ئێل هیرالدۆ دی كۆلۆمبیا) لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا لەگەڵ كارلۆس ڤان ستارلین بەڕێوەبەری كارەكان لویس دیازی تەمەن 27 ساڵان كۆبووەتەوە، ئامانجیش لە كۆبوونەوەكەدا گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە كۆلۆمبیاییە بۆ ریزەكانی یانە كەتەلۆنیاییەكە.
لویس دیاز ئێستا لە بۆڕسەی یاریزانان نرخی 70 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ڤان ستارلینی بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە بە لاپۆرتای راگەیاندووە لیڤەرپوول ئامادە نییە بە كەمتر لە 140 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دیاز بێت.
بە گوێرەی میدیایەكانی كەتەلۆنیا، بارسێلۆنا بە نیازە لە كۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری چەند یاریزانێك بێت كە لەگەڵ بارسێلۆنا نەیانتوانیوە سەركەوتوو بن، بەتایبەتی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و رافینیا، لە بەرامبەردا دەیەوێت چەند یاریزانێكی دیكە بگوازێتەوە، دیارترینیان لویس دیازە.
لویس دیاز لە گواستنەوەی زستانەی 2022 لە یانەی پۆرتو بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ لیڤەرپوول گواسترایەوە، لەگەڵ رێدز لەژێر سەرپەرشتی یۆرگن كڵۆپ لە كۆی 85 یاری، 22 گۆڵ و 13 ئاسیستی كردووە، لە هاوینی 2027 گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول كۆتایی دێت.

لویس دیاز هێرشبەری كۆلۆمبی یانەی لیڤەرپوول
لویس دیاز هێرشبەری كۆلۆمبی یانەی لیڤەرپوول