سێ یاریزانی کورد بانگهێشتی کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کران

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق

عەبدولجەبار هاشم، بەڕێوەبەری کارگێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لیستی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراقی بۆ کەمپە مەشقییەکەی بەسڕە راگەیاند، کە بڕیارە ئەم کەمپی مەشق و راهێنانە لە 16ی ئەم مانگە لە بەسڕە دەستپێبکات و تاکو 27ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

عەبدولجەبار هاشم دەڵێت: "رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی بانگهێشتی 26 یاریزانی کردووە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکاریی بکەن بۆ کۆتاییەکانی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان کە بڕیارە وڵاتی قەتەر میوانداریی بکات و لە رێگەی ئەم پاڵەوانیەتییەوە دەیانەوێت بگەنە یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاریس کە بڕیارە لە هاوینی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لەنێو ئەم لیستەی راگەیاندراوە سێ یاریزانی کورد دەبینرێن ( رۆمان یادگار، بڵند ئازاد و هەڵۆ فایەق).

سەرجەم یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بەمشێوەیە:
(کەمیل سەعدی، حەسەن عەباس، جەعفەر شنێشل، حوسێن حەسەن، کەڕار سەعد، موجتەبا ساڵح، ئەحمەد مەکەنزی، زولفەقار یونس، رۆمان یادگار، عەلی موسەوی، بڵند ئازاد، ئەمین حەموی، هەڵۆ فایەق، موجتەبا عەلی، کەرار محەمەد، نیهاد محەمەد، زەید ئیسماعیل، محەمەد هەیسەم، رەزا فازڵ، سالم ئەحمەد، حوسێن عامر، حوسێن خالید، عومەر عەبد، سەجاد عەلا، مونتەزر محەمەد، مونتەزر ئەمیر).