10 یاریگا لەسەر ئەرکی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی نۆژەنکرانەوە

مەلا مستەفا بارزانی
مەلا مستەفا بارزانی

K24 – هەولێر:

بۆ زیاتر خزمەتکردنی چینی لاوان و وەرزشوانان، 10 یاریگای تۆپی پێ لە دەڤەری بارزان و دەوروبەری لەسەر ئەرکی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی نۆژەنکراونەتەوە.

لەژێر رۆشنایی و ئەمر و راسپاردەکان سەرۆک بارزانی بۆ گرنگیپێدان بە چینی لاوان و بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەردەوامی پڕۆژە و کارە خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان، بە بڕیاری مەلا مستەفا بارزانی 10 یاریگای وەرزشی بە کوالێتی زۆر باش لەلایەن نووسینگەکەی نۆژەنکراونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (15ـی ئاداری 2024) بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی، بەرپرسانی ئیداری، حزبی، سەربازی، ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوانان و هاووڵاتییانی دەڤەری بارزانی رێوڕەسمی کردنەوەی ئەو یاریگایانە بەڕێوەچوو، کە لاوانی زیاتر لە 82 گوند لێی سوودمەند دەبن.

ی

هەروەها ئەم رێورەسمەی ئەمڕۆش لە یاریگای گوندی (ئاڵکا) لە دەڤەری بارزان بەڕێوەچوو، یاریگاکانیش پێکدێن لەمانە:

1- یاریگای گوندی (ئالکا)، گە گەنجانی پێنج گوندی تر لێی سوودمەند دەبن.

2- یاریگای ناحیەی (بلێ)، سوود بە گەنجانی 13 گوندی دەوروبەری ناحیەکە دەگەیەنێت.

3- یاریگای ناحیەی (مەزنێ)، وەرزشوانانی 9 گوندی سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن.

4- یاریگای ناحیەی (پیران)، لاوانی 14 گوندی سەر بە ناحیەکە لێی سوودمەند دەبن.

5- یاریگای گوندی (بێرسیاڤ)، سوود بە لاوانی 9 گوندی تر دەگەیەنێت.

6- یاریگای گوندی (سێلکێ)، لاوانی 5 گوند لەم یاریگایە سوودمەند دەبن.

7- یاریگای (بەرمیزە)، سوود بە وەرزشوانانی 5 گوندی سەر بە قەزای سیدەکان دەگەیەنێت.

8- یاریگای کۆمەڵگەی (دارادازا)، گەنجانی 9 گوند لەم یاریگایە سوودمەند دەبن.

9- یاریگای گوندی (بازێ)، سوود بە وەرزشوانانی 5 گوندی تر لە دەڤەرەکە دەگەیەنێت.

10- یاریگای گوندی (خەلان – بیاو)، گەنج و لاوانی 8 گوندی سەر بە قەزای خەلیفان لێی سوودمەند دەبن. 

س
گ