شێروان شەمێرانی: پرسی به پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته قوربانی ململانێكانی نێوان سوننه و شیعه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی دواخستنی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه شرۆڤه‌كارێكی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته قوربانی ململانێكانی نێوان سوننه و شیعه.
شێروان شەمێرانی نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لایه‌نه شیعه‌كان له‌به‌رده‌م به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بوونه‌ته به‌ربه‌ست.
شه‌مێرانی هه‌روه‌ها گوتیشی: "زیادبوونی پارێزگایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و فراوانبوونی ئه‌و هه‌رێمه له‌لایه‌ن سوننه و شیعه قبوڵكراو نییه".
ده‌شڵێت: "عێراق نایه‌وێت سیمایه‌كی مۆدێرن له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ی سوودانی پرسی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی عێراق و له‌ئه‌ستۆی خۆی لابردووه.
ئەمڕۆ شەممە، 36 ساڵ بە سەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت. دوای 13 ساڵ لە بە جینۆسایدناساندنی تاوانی کیمیابارانەکە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا حکوومەتی عێراق وەک میراتگری رژێمی پێشوو ئامادە نەبووە قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق رۆژی 16ـی ئاداری 1988، ناوەندیی شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری شارەکەیان بە گازی کیمیایی بۆمباران کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و زیاتر لە دە هەزار ھاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون، کە تاوەکوو ئێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە گرفتارن.