رکابەرییەکی بەهێز لە واندامیترۆپۆلیتانۆ هەیە
ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، بارسێلۆنا له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 29ـی لالیگا ده‌چێته مه‌درید و له یاریگه‌ی واندامیترۆپۆلیتانۆ ده‌بێته میوانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 61 خاڵ خانه‌ی سێیه‌می لالیگای گرتووه و 11 خاڵ له ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگ دووره، هەرچی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدە، ئەو یانەیەش 55 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌م دێت.
له‌م یارییه بارسێلۆنا له تواناكانی پێدری و بالدێ و دی یۆنگ بەهۆی پێکان بێبه‌ش ده‌بێت. به‌ڵام ماركۆس ئالۆنسۆ و فێران تۆرێس له پێكانه‌كانیان چاك بوونه‌ته‌وه و بانگهێشتی ئه‌م یارییه‌ش كراون، له ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش خێمێنێز و هێرمۆسۆ به‌هۆی پێكان داده‌بڕێن.
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا، پێش یارییەکە رایگەیاند، ئێمە رووبەڕووی تیپێکی سەخت دەبینەوە، راهێنەرەکەی بارسا لەبارەی تیروپشکی چامپیۆنزلیگیش دەڵێت رووبەڕووی یەکێک لە بەهێزترین یانەکان دەبنەوە '' یارییه‌كه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید زۆر گرنگه، سیمیۆنی تیپێکی زۆر باشی پێكهێناوه، له‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆر به‌هێزبوون، ئێمه‌ش به‌باشترین شێوه ده‌چینه ئه‌م یارییه. له چامپیۆنزلیگ رووبه‌رووی یه‌كێك له سه‌خترین و به‌هێزترین ركابه‌ره‌كان ده‌بینه‌وه، من به‌باشی لویس ئینریكێ ده‌ناسم و ده‌زانم له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان چی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه یارییه‌كی سه‌خت ده‌بێت بۆمان، ئێمه له پاریس چامپیۆنزلیگمان زیاتره، به‌ڵام ئه‌وان له رووی پێكهاته و باری دارایی له ئێمه باشترن ''.
له دواین چوار یاریی نێوانیان بارسێلۆنا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له ئاتلێتیكۆ مه‌درید بردووه‌ته‌وه و له سێ یارییش ئاتلێتیكۆ نه‌یتوانیوه گۆڵی لێبكات، ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له یاریگه‌ی خۆی نه‌دۆڕاندووه له‌كۆی 14 یارییش 13 سه‌ركه‌وتنی له واندامیترۆپۆلیتانۆ به‌ده‌ست هێناوه، بارسێلۆناش له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی هیچ دۆڕانێكی نییه.