وەزارەتی پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە

K24 - هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە. 

ئەمرۆ دووشەممە، 18-03-2024، لیژنەی باڵای بەردەوامی تاقیکردنەوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) بڵاوکردەوە. 

لینکی وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی12: https://www.azmwnakan.com/

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە، قوتابییان دوای (48) کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن فۆرمی سۆماکانیان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ببینن: https://soma.azmwnakan.com