ئوسترالیا: بەهۆی زریانەوە 700کەس لە ناوچە دوورەدەستەکاندا گیریان خواردووە

K24 - هەولێر

سوپای ئوسترالیا ڕایگەیاند، نزیکە 700 کەس لە ناوچە دوورە دەستەکاندا گیریان خواردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ـی ئاداری 2024، سوپای ئوستراڵیا ڕایگەیاند، بەهۆی زریانێکەوە لە ناوچە دوورە دەستەکانی ئوستڕاڵیا نزیکەی 700 کەس گیریان خواردووە.

سوپای ئوسترالیا هەوڵی دا بە فڕۆکە دانیشتوانی ناوچەیەکی  بۆرۆلۆا لە خاکی باکوور چۆڵ بکات، بەڵام بارودۆخی خراپی کەشوهەوا ڕێگریی لە نیشتنەوەی فڕۆکەکان کرد.

هەروەها داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کرا خۆیان لەو شوێنانە بپارێزن کە گەردەلوول لێی داوە.

گەردەلوولەکە کە بە گەردەلوولی پۆلی سێ ناسراوە کە لەگەڵ بارانی بەخوڕ و بای بەهێزدا بووە، بەگوێرەی فەرمانگەی کەشناسی، خێراییەکەی بایەکە لەنێوان 170 بۆ 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بووە.

لای خۆیەوە مۆرای واتی، وەزیری وڵات، باری نائاسایی ڕاگەیاند و گوتی: " خراپی دۆخی کەشوهەوا دوێنێ ڕێگریی لە چۆڵکردنی دانیشتوانی ئەو ناچەیەی کرد، بەڵام پێشبینی دەکەین لە کەشوهەوای ئەمڕۆ بتوانین تیمەکانمان جێگیر بکەین و دانیشتووانی ناوچەکە دووربخەینەوە".

زریانی گەرمی مێگان بەهۆی لاوازبوونی باکانەوە پلەی گەرمی دابەزی بۆ ئاستێکی گەرم، بەڵام بارانێکی بەخوڕ و زریانی بەهيز بوونەتە هۆی لافاو لە ئوستورالیا.