ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی: لەڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی هەوایان پاکە، عێراق لە پلەی پێش کۆتاییدایە

K24 - هەولێر

لە ڕاپۆرتێکی ئەمەریکیدا هاتووە، عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی هەوای پاکیان هەیە، لە پلەی پێش کۆتاییدایە، لە کاتێکدا ئایسلەندا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.

گۆڤاری "Ceoworld" ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، گۆڕانێکی گەورە لە ئاستی پیسبوونی هەوا لە نێوان وڵاتاندا هەیە، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا کێشەکە گەورەتر دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئایسلەندا شانازی بەوەوە دەکات کە پاکترین هەوای هەیە لە جیهاندا، لە کۆی 100 وڵات کە لە لیستەکەدا هاتووە هەروەها هەوای وڵاتی "چاد" بە زۆر پیس دانراوە.

ڕیزبەندی وڵاتانی ئەوروپا بەم شێوەیە هاتووە،

ئایسلەندا لەڕیزبەندییەکە پلەی یەکەمی گرتووە، ئیستۆنیا لە پلەی شەشەم دێت، هەروەها فینلاند پلەی حەفتەمی گرتووە، ئەندۆرا و سوید لەپلەکانی هەشتەم و نۆیەم دێن؛ هەروەها چادیش خراپترین هەوای هەیە، لە دوای ئەویش عێراق دێت، پاشان بە پاکستان و بەحرەین و بەنگلادیش.