دەسەڵاتدارانی ڕووسیا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر یانه‌یه‌كی هاوڕه‌گه‌زخوازان
K24 – هەولێر:
دەسەڵاتدارانی ڕووسیا له یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌نی و جێبه‌جێكردنی یاسای توندڕه‌ویدا، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر یانه‌یه‌كی هاوڕه‌گه‌زخوازان و كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستگیر كرد.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) میدیاكانی ڕووسیا بڵاویانكرده‌وه، دەسەڵاتدارانی رووسیا له یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌نی و جێبه‌جێكردنی یاسای توندڕه‌ویدا، كه له مانگی تشرینی دووه‌می 2023 په‌سند كرا بۆ ڕێگرتن له كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازانیی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر یانه‌یه‌كی هاوڕه‌گه‌زخوازان و كارمه‌نده‌كانیان ده‌ستگیر كرد.
میدیای ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دادگای ناوەندیی لە شاری ئۆرنبۆرگی ڕووسیا بڕیاری دا دیانا کامێلیانۆڤا، بەڕێوەبەری یانه‌كه و ئەلێکساندەر کلیمۆڤ، بەڕێوەبەری ته‌كنیكی یانه‌كه تاكو 18ـی ئایاری داهاتوو ده‌ستبه‌سه‌ر بكات و دواتر ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
میدیای ڕووسیا روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئەو دوو کەسە تاوانبار بکرێن بە "ڕێکخستنی چالاکیی توندڕەوی"، سزای 10 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
دادگا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا كه هه‌ر دوو ده‌ستگیركراوه‌كه، تۆمه‌تبارن به سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی هاوڕه‌گه‌زخوازان و هاندان و ئاراسته‌كردنی "سێكسی ناته‌قلیدی" كه به پێی یاسای نوێی ڕووسیا قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ئاراسته‌ی ناسیۆنالیزم پشتیوانییه‌كی زۆری لێ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه و به ڕێگرتن له ئازادییه كه‌سییه‌كان ناوی بردووه.
بەکارهێنانی زاراوه‌ی "توندڕەو" له یاسا نوێیه‌كه‌ی ڕووسیادا بەو مانایەیە کە هاوڕەگەزخوازان، لەشفرۆشان و ئه‌وانه‌ییشی ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌گۆڕن کە لە ڕووسیا دەژین، ده‌كرێت به‌پێی یاساكه وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و زیندانی بكرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كریملن و مه‌زهه‌بی ئۆرتۆدۆسكی مه‌سیحییه‌وه ته‌واو پشتیوانی لێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له تێكچوونی به‌ها و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووسی بگرن.