عێراق لە فیلیپین دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد

هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

شاندەی هەڵبژاردەی عێراق دوای گەشتەمەیان بۆ فیلیپین لەو وڵاتە بە مەبەستی چوارەم یارییە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد.

هەڵبژاردەی عێراق دوای بردنەوەیان بەرامبەر فیلیپین لە گەڕی سێیەمی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، لە گەڕی چوارەمیش رووبەرووی ئەو هەڵبژاردەیە دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش شەوی رابردوو گەیشتنە پایتەختی ئەم وڵاتە و ئەمڕۆ یەکەم یەکەی ئامادەکاریان بۆ یارییەکە دەست پێکرد، کە بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو، هەردوو هەڵبژاردەی رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

مێرخاس دۆسکی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێڕاق، یاریی رابردوو بەهۆی پێکان بەشداری نەکرد، بەڵام بۆ ئەم یارییە ئامادەبێت و هیچ کێشەیەکی نیە، هەروەها ئەیمەن حوسێن ئەو یاریزانەش بۆ ئەم یارییە بەردەست دەبێت.

شێرەکانی رافیدەین لە کۆی سێ یاریی قۆناغی دووەمی پاڵاوتنەکان، لە هەرسێ یاریی بردنەوەیان بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ، پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەمیان گرتووە.