پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی لەنگە دەرکرد

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

K24 - هەولێر 

پارێزگاری هەولێر بڕیارى لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و ڕسوماتى خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى لەنگە کە بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە، بۆ  ماوەی شەش مانگ پەسند کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-03-2024، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 2024.2.27، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە (166) دووکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت، لە دانیشتنى ژمارەى 10ى ئەنجوومەنى شارەوانى هەولێر لە 2024.3.6، سەبارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى بازاڕەکە بڕیاردرا بەلێخۆشبوون  لە کرێى ساڵانە و ڕسووماتى خۆڵ و خاشاک بۆ ماوەی شەش مانگ، بۆ هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە  کە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانىی هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 2024.3.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەمڕۆوە بڕیارەکە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی لەنگە دەرکرد
پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی لەنگە دەرکرد