بزووتنه‌وه‌ی وه‌فا: كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت
K24 - هەولێر
ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "حکوومەتی ئێستای عێراق توانای چارەکردنی کێشەکانی نەماوە، بۆیە هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بۆ چارەکردنی کێشەکان دەکرێت".
عه‌دنان زورفی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای عێراقی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و له كۆتایی ئه‌مساڵ یان له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو دەکرێت".
ئه‌مینداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی وه‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "حكوومه‌ت توانای چاره‌كردنی كێشه و گرفته سیاسییه‌كانی نییه، بۆیه په‌نابردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پرسێكی حه‌تمییه و مایەی چاره‌كردنی زۆربەی كێشه‌كانه".
زورفی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هه‌ڵبژاردن مایەی چاره‌ی قه‌یرانه‌كانی وڵاته و له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووش‌دا گومانی ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان هه‌بوون، بۆیه ده‌ستیان به پێكهێنانی لیستێكی نیشتمانی كردووه و ئه‌و كێشانه هه‌ن ده‌بنه هۆی پارچه‌بوونی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و خواستی ڕه‌وتی سه‌در بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو زۆر به‌هێزه".