كوردستان24، گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی پیشگه‌ر بۆ زاخۆ ئاشكرا ده‌كات
یانه‌ی زاخۆ ئه‌مڕۆ له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی له هاتنی یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی سووریا كرد و یاریزانێكی دیكه‌ش له مانگی دادێ په‌یوه‌ندی به یانه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 17 ئابی 2016، مه‌حموود به‌حری هێرشبه‌ری یانه‌ی جه‌یشی سووریا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و پاشان بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ره‌و زاخۆ ده‌كه‌وێته ڕێ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، خالید موبه‌ییز، ناوه‌ڕاستكاری سووری كه ماوه‌كانی رابردوو هاته زاخۆ و یه‌كه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانیشی له‌گه‌ڵ یانه كوردییه‌كه ئه‌نجام دا و به فه‌رمی له‌سه‌ر یاریكردنی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ رێككه‌وتووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و یاریزانه بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا كردووه و پێشبینی ده‌كرێت پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق بگه‌ڕێته‌وه زاخۆ.
خالید موبه‌ییز وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌حدات نازناوی خولی تۆپی پێی سووریای به‌ده‌ستهێناوه.
یانه‌ی زاخۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ كڕینی رائوول رێندرۆسی سلڤادۆری و عه‌باس عه‌بدی عه‌ره‌بی عێراقی راگه‌یاند.