وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بۆ كوردستان24: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە ناوچەکەدا
K24 – واشنتن:
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە وەڵامی کوردستان 24 دا دەڵێت، داعش هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە ناوچەکەدا.
سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان 24 ڕایگەیاند، ئەرکی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دڵنیابوونەوەیە لە تێکشکاندنی داعش.
جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن جەختیشی کردەوە، بوونی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا یارمەتیدەربووە بۆ تێکشکاندنی داعش.
پێشتریش گابریێل سوما راوێژكاری پێشووی دۆناڵد ترهمپ به ژووری ههواڵی كوردستان24ـی ڕاگهیاندبوو، ئێمه زیاتر له 180 جار له سووریا و عێراق هێرشمان كراوهته سهر.
گوتبوشی: "عێراق به فهرمیی داوای كشانهوهی هێزهكانی ئهمهریكای نهكردووه".
لەدوای دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، لایەن و گرووپە چەکدارە شیعییەکان هەوڵەکانییان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا چڕ کردەوە، بەڵام لەدوای وەڵامی سەربازیی ئەمەریکا، جۆرێک نەرمی نواندن لەو بۆچوون و داوایەی شیعەکان بەدی دەکرێت.