سامان شاڵی: گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو؛ ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێك ده‌باته پێشه‌وه و ده‌بێته بناغه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆی ماڵی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 26ـی ئاداری 2024) سامان شاڵی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، گوتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو و بۆ ئه‌وه بوو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیی و حزبییه‌كان بخرێن.
سامان شاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به كردهییكردنی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێك ده‌باته پێشه‌وه و ده‌بێته بناغه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆی ماڵی كوردستان.
سامان شاڵی ڕوونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بكرێته بنه‌ما، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌و قۆناغه‌ی ئێستا كه له چه‌ندان لاوه ئاسته‌نگی بۆ دروست كراوه و بۆ دروست ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتوو بێت و جارێكی دیكه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه.
سامان شاڵی پێشبینی كرد، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی كه سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێت، په‌یوه‌ست بێت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و په‌سندكردنی هه‌ژماری من له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی مووچه چاره بكرێت، خه‌ڵكی كوردستان به گوڕوتینێكی نوێوه پشتگیری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنان و به‌رگری كردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی دیكه.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر ڕایگەیاند: سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی کوردستان دەردەکەن.
ڕۆژی سێشەممە (26ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی و پشتیوانیی و متمانەیان بە حکوومەت کە ماوەیەکە بەهۆی دروستکردنی دۆخێکی نەخوازراوەوە مووچەکانیان دواکەوتووە بەهۆی نەناردنی لەلایەن بەغداوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ چارەکردنی کێشەکان بەشێوەیەک لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقیش بێت بەبێ ئەوەی واز لە مافی دەستووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان بهێنین.
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، ماوەیەکی زۆرە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت یاخود لاواز بکرێت، بەشێوازی جۆراوجۆر پیلانەکە جێبەجێ کراوە و جێگەی داخە هەندێک بیروبۆچوونی ناحەز توانیویانە بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن و لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە لە ناوخۆدا یارمەتی ئەو بۆچوونە شۆڤێنییە دراوە.
لە کۆتایی گوتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاشکرای کرد: سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی کوردستان دەدەین و گوتیشی: لە کێشە و ناخۆشییەکاندا، خۆمان بە تەنیا دەبینین، بەڵام خوا و خەڵکی کوردستان‌مان لەگەڵ بێت منەتی کەس هەڵناگرین.