لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا, شانۆی "ئەوەم بەسەر هاتیە" نمایش دەکرێت
K24 - هەولێر
له هه‌ولێر، شانۆی "ئه‌وه‌م به‌سه‌ر هاتییه" له نووسینی ئۆلیڤیه شیاتشاری و ده‌رهێنانی هیوا سوعاد یونس لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ نمایش ده‌كرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئاداری 2024، لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ سـەندیکای هـونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هـونەری شـانۆ بە هـاوکـاری پارێـزگای هـەولێر، شانۆی "ئەوەم بەسەر هاتیە" کاتژمێر 9:30 شەو نمایش دەکرێت لە هۆڵی میدیا، وە بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە شەوانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
شانۆگەرییەکە لە نووسینی، ئۆلیڤیە شیاتشاری و دەرهێنانی هیوا سوعاد یونس
شانۆگه‌رییه‌كه باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، كه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك نمایش دەکرێت.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، هه‌وڵی زۆر هه‌بوو بۆ هونه‌ری شانۆ، کە بە یەکێک لە ڕیزبەندی هونەرەکانی پێشەنگ دادەنرا و لەلایەن خەڵکییەوە بایەخی زیاتر پێ دەدرا، بەڵام ئێستا ئەو هونەرە بەرە بەرە ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات بەهۆکاری جیاواز.