ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی سووریا بەرزبووەوە

K24- هەولێر

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مەفەکانی مرۆڤ، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانە ئاسمانییەکەی سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرزبووەوە بۆ 15 کەس، ڕاشیگەیاندووە لەنێو کوژراوەکاندا، 14 کەسیان ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانی بوون، کەدیارترینیان ڕاوێژکارێکی ئێرانی کە عەقیدە لە سوپای پاسداران و بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییە ئامانجدارەکان، لەگەڵ دوو لەهاوەڵانیان و نۆ عێراقی و دوو کەسی سووری و کە کاریان لەگەڵ سوپای پاسداران کاریان دەکرد لەگەڵ ئاندازیارێکی مەدەنی سووری.

میدیاکانی ئێران دانیان ناوە بەوەی کەسێکی دیاریان کوژراوە، بەڵام ناکۆکن لەسەر ئەوەی کێ بۆردومانەکەی ئەنجام داوە،  ئاژانسی "ئیسنا" ڕایگەیاند، ڕاوێژکار لە سوپای پاسداران "بەهرۆز وەحیدی" لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژراوە. هەروەها ئەوکەناڵانەی سەر بە سوپای پاسدارانن لە تێلێگرام دەڵێن: ئەمەریکا هێرشەکەی ئەنجام داوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم،ی سەر بەسوپای پاسداران لە ڕاپۆرتی یەکەمی دا گوتی: لەو هێرشەی سەر دێرزوور تەنها 20 کەس بریندار بوون پێش ئەوەی کوژرانی ئەفسەرێک لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییە گشتیەکانی پاسداران ڕابگەیەنرێت.

سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریا ڕایگەیاند، یەکێک لە کۆبوونەوە ئەمنییەکانی سەرکردە میلیشیاکان لە ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق کراوەتە ئامانج، کە سەرکردەی دیاری میلیشیاکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا "حاجی عەسکەر" تێدابووە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تری سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی.