206 خێزانی زیانلێکەوتووی دیکەی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو کرانەوە

دهۆک
دهۆک

K24 – هەولێر:

پێش جەژن، سەرجەم زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو دەکرێنەوە. هاوکات ئەمڕۆ 206 خێزانی دیکەش قەرەبوو کرانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ـی ئاداری 2024) نەوزاد بامەڕنی، بەرپرسی لقی یەکی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، دوای  لافاوەکەی لە دهۆک، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بە چەند قۆناغێک دەستی پێکرد و لە قۆناغی یەکەمدا 117 ماڵ قەرەبوو کرانەوە و شوقەیان پێدرا.

ئەو بەرپرسەی لقی دهۆکی پارتی ئاماژەی بەوەدا، لە قۆناغی دووەمدا 145 ماڵ لە دەوروبەری دهۆک و 82 ماڵیش لە شارەوانیی ڕۆژئاوای ئەو پارێزگایە قەرەبوو کرانەوە.

نەوزاد بامەڕنی دەڵێت: زەرەر و زیان لە ڕۆژهەڵاتی دهۆک زۆربوون، بۆیە کراون بە سێ زۆن؛ زۆنی ئاشتی 63 ماڵ، زۆنی سەرهەڵدان 176 ماڵ بوون قەرەبوو کرانەوە. هاوکات ئەمڕۆش زیانلێکەوتووانی زۆنی شۆڕش کە 206 ماڵ بوون، قەرەبوو کرانەوە.

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە (19ـی ئاداری 2024) شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگاکانی دهۆک و زاخۆ بوو، بەهۆی بارانەوە لە چەند گەڕەکێکی ئەو شارانە لافاو هەستا و ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە ڕێگەکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.

ج
ئ