ئیبراهیم سمۆ: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌یه بۆ ئاسۆیه‌كی گه‌ش
K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ و شرۆڤه‌كارێكی سیاسی باس له‌وه ده‌كات، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بڕیاره‌كانی ئاماژه و په‌یامێكه بۆ ناوخۆ و عێراق و ده‌ره‌وه، كه حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان ئاسۆیه‌كی گه‌شی هه‌یه؛ ده‌شڵێت، فشاره‌كانی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵقوڵاوی مه‌زاجێكی سیاسییه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئاداری 2024) ئیبراهیم سمۆ، مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، فشاره‌كانی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵقوڵاوی مه‌زاجێكی سیاسییه و له ڕێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌پێندرێ.
ئیبراهیم سمۆ ڕوونی كرده‌وه، مه‌زاجه سیاسییه‌كه په‌یوه‌سته به هه‌ندێك ئه‌جێندای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، كه ئێران پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات و ده‌یانه‌وێ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له ده‌ستووردا جێگیر كراوه، پێشێل بكه‌ن و نه‌یهێڵن.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بڕیاره‌كانی كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا بوو، ئاماژه و په‌یامێكه بۆ ناوخۆ و عێراق و ده‌ره‌وه، كه حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان ئاسۆیه‌كی گه‌شی هه‌یه.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.