ئیتاڵیا.. شاندێكی حکـومەتی ھـەرێـمی کوردسـتـان سەردانـی بـاڵـیۆزخـانـەی عـێـراقـی لـە ڕۆمـا کـرد

K24 - هەولێر:

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شـانـدێكی حـکـومـەتـی ھـەرێـم، كه‌  پێكهاتوون له‌ سـەفـیـن دزەیـی، بـەرپـرسـی پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی دەرەوە، دكتۆر مـحـەممەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، سـەردانـی بـاڵـیۆزخـانـەی عـێـراق لـە ڕۆمـا ده‌كه‌ن و لـەگـەڵ سـەیـوان بـارزانـی، بـاڵیۆزی عـێـراق لـە ئـیـتـاڵـیـا کـۆبـوونەوە.

لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا ڕەوشـی ڕەوەنـدی عـێـراقـی و پـەیـوەنـدیـیـەکـانـی بـاڵـیۆزخـانـە لـەگـەڵ وەزارەت و فـەرمـانـگـە و دامـەزراوەکـانـی وڵاتـی ئـیـتـاڵـیـا بـە گـشـتـی تـاووتـوێ کـران.

شـانـدی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان ھـیـوای بـەردەوامـی و سـەرکـەوتـنـی بـۆ بـاڵـیۆز و سـتـافـی بـاڵـیۆزخـانـە خـواسـت، لـە کـۆتـایـیدا چـەنـد بـەشـێـکـی بـاڵـیۆزخـانـەیـان بـەسـەر کـردەوە.

رۆژی چوارشەممەش، 27ـی ئاداری 2024، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئیتاڵیا کرد و لەلایەن ڕێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکوومەت و ستافی نوێنەرایەتی پیشوازیان لێ کرا.

پێشتریش شانده‌كه‌ لە پاریس بوون و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا ئەنجامدا.

67
78