مسته‌فا ئۆزجه‌لیك: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا گۆڕانكاری رووده‌دات
K24 – هەولێر:
تایبه‌ت به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنیی شاره‌وانییه‌كانیی توركیا، سه‌رۆكی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان له توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، سوپرایز و گۆڕانكاری رووده‌دات.
مسته‌فا ئۆزجه‌لیك سه‌رۆكی پارتی وڵاتپارێزی كوردستان له توركیا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا، بێ منه‌تی و حیساب بۆ كه‌س نه‌كردنی ئاكپارتی نیشانی هه‌موولا ده‌دات، بۆیه خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه به ئاكپارتییان گوت ئیدی به‌سه. گوتیشی: "له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گۆڕانكارییه‌كان ده‌بیندرێن".
ئۆزجه‌لیك راشیگه‌یاند، ئاكپارتی و مه‌هه‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شكستێكی گه‌وره‌یان هێنا، جه‌هه‌په له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له 2023 ده‌نگی خۆی زیادكردووه، ئه‌مه ئه‌وه نیشانده‌دات، له توركیا ورده ورده گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵات رووده‌دات.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، سه‌ركه‌وتنی جه‌هه‌په و شكستی ئاكپارتی، جێی هیوای كوردانی باكوور نه‌بوو و گۆڕانكارییه‌كان به دڵی كورد نییه.
بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی جیاکردنەوەی سەدا 99.8ـی دەنگەکان لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا؛ جەهەپە یەکەمی تورکیایە، سەدا 37.74ـی دەنگەکان و 14 گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 31-03-2024، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستی پێ‌کرد؛ سەدا 99.8ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، جەهەپە پلەی یەکەمی گرتووە، پێش ئاک‌پارتی کەوتووە و سەدا 37.74ـی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.
لە کۆی 30 گەورەشارەوانیی تورکیا و باکووری کوردستان، جەهەپە 14 گەورەشارەوانیی بەدەست هێناوە و بە دوو گەورەشارەوانیی زیاتر پێش پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کەوتووە کە ئاک پارتییە. لە هەردوو گەورە شارەوانیی ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، کاندیدانی جەهەپە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتوون و سەرۆک شارەوانییەکانیان مسۆگەر کردووە.
هەرچی پەیوەستە بە پارتە کوردییەکانیش؛ دەم پارتی لە 10 شاری باکووری کوردستان پێشەنگە؛ شارەکان بریتین لە: ئیدیر، ئامەد، وان، سێرت، مێردین، دێرسم، ئێلیهـ، مووش، جۆلەمێرگ و ئاگری.