غازی فەیسەڵ: هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ واشنتن ده‌بێت
K24 – هەولێر:
بەڕێوه‌بەری سەنتەری عێراقی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ناچێته ناو شه‌ڕێكی كراوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل؛ ده‌شڵێت، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی نیسانی 2024) غازی فەیسەڵ، بەڕێوه‌بەری سەنتەری عێراقی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق، به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ درێژكردنه‌وه و فراوانبوونی جه‌نگ بۆ ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه و شوێنه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه‌دا.
غازی فەیسەڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌که‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن ده‌بێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، سوودانی به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكا داوه كه ڕێگه له گرووپه چه‌كداره‌كان بگرێت، هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
بەڕێوه‌بەری سەنتەری عێراقی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی گوتیشی، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ناچێته ناو شه‌ڕێكی كراوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، چونكه ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ و وڵاتانی دیكه له‌پاڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستن.
ئێوارەی ڕۆژی (1ـی نیسانی 2024) میدیای فه‌رمیی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه کراوە، هه‌شت كه‌س له بەشی کونسوڵیی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون.
دوای هێرشەکەش حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌و جۆره هێرشه دوژمنكارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران نابێت.
هه‌ر دوێێنێ دووشه‌ممه، سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به فه‌رمی كوژرانی دوو فه‌رمانده و پێنج ڕاوێژكار و ئه‌فسه‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق ڕاگه‌یاند.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د ڕه‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌قی فه‌یله‌قی قودس له لوبنان و سووریا و محه‌ممه‌د هادی حاجی ڕه‌حیمی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
هه‌روه‌ها جگه له زاهیدی و ڕه‌حیمی، هه‌ر یه‌ك له حوسێن ئه‌مانوڵڵاهی، مه‌هدی جه‌لالاتی، موحسین سه‌ده‌قات، عه‌لی ئاغابابائی و سه‌ید عه‌لی ساڵحی ڕۆژبه‌هانی كه هه‌ر پێنجیان ڕاوێژكاری سه‌ربازین، له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
له لای خۆیه‌وه، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەم هێرشه پێشێلکردنی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بەتایبەت بڕگەی پەیوەندییه دیپلۆماسییەکان.
ناسر کەنعانی گوتیشی، پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان به توندترین شێوه ئەم هێرشه سەرکۆنه بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.