پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: نامانەوێت گرژتربوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا ببینن
K24 – واشنتن:
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نایانەوێت گرژتربوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا ببینن؛ ده‌شڵێت، هێزەکانیان لە عێراق و سووریا‌ن بۆ ئەرکی سەرەکییان دڵنیابوونەوەیە لە تێکشکانی داعش.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی نیسانی 2024) سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) سەبارەت بە ئەگەری ئاڵۆزتربوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە سووریا، به عیسا حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، "بە دڵنیاییەوە ئێمە نامانەوێت گرژبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا ببینین، ئەوەی ئێمە لە ناوچەکەدا کردوومانە وەک ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا، پەیامی ڕێگرییە. بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، بۆ ئەوەی گرژییەکان زیاتر نەبن، یاخود لەوە زیاتر گەشە نەکەن."
سابرینا سینگ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بە دڵنیاییەوە گرژتربوونی ئاڵۆزییەکانیان له ناوچه‌كه‌دا ناوێت. گوتیشی "دەزانم گفتوگۆمان دەربارەی ئەمە کردووە، بەڵام هێزەکانمان لە عێراق و سووریا‌ن بۆ ئەرکی سەرەکییان بۆ دڵنیابوونەوەیە لە تێکشکانی داعش؛ ئەمە ئامانجی ئەوانە. ئەمە شتێکە لەگەڵ حکوومەتی عێراق تێیدا هاوبەشین و ئەرکێکە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات تێیدا هاوبەشین"
هاوكات ڕایگه‌یاند "ئێمە دەمانەوێت توانای بەردەوامبوونمان لە ئەرکەکەمان هەبێت. بێگومان نامانەوێت زیادبوونی هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک ببینین."
ئێوارەی ڕۆژی (1ـی نیسانی 2024) میدیای فه‌رمیی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه کراوە، هه‌شت كه‌س له بەشی کونسوڵیی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق كوژراون.
دوای هێرشەکەش حوسێن ئه‌كبه‌ری، باڵیۆزی ئێران له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دان به شه‌رعیه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌و جۆره هێرشه دوژمنكارانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران نابێت.
هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه، سوپای پاسدارانی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به فه‌رمی كوژرانی دوو فه‌رمانده و پێنج ڕاوێژكار و ئه‌فسه‌ر له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق ڕاگه‌یاند.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د ڕه‌زا زاهیدی، فه‌رمانده‌قی فه‌یله‌قی قودس له لوبنان و سووریا و محه‌ممه‌د هادی حاجی ڕه‌حیمی له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
هه‌روه‌ها جگه له زاهیدی و ڕه‌حیمی، هه‌ر یه‌ك له حوسێن ئه‌مانوڵڵاهی، مه‌هدی جه‌لالاتی، موحسین سه‌ده‌قات، عه‌لی ئاغابابائی و سه‌ید عه‌لی ساڵحی ڕۆژبه‌هانی كه هه‌ر پێنجیان ڕاوێژكاری سه‌ربازین، له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
له لای خۆیه‌وه، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەم هێرشه پێشێلکردنی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە بەتایبەت بڕگەی پەیوەندییه دیپلۆماسییەکان.
ناسر کەنعانی گوتیشی، پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان به توندترین شێوه ئەم هێرشه سەرکۆنه بکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.