ئەمشەو لە باکووری کوردستان مێژوو تۆمار دەکرێت

یاریگای 11ـی نیسان لە شاری رحای باکووری کوردستان
یاریگای 11ـی نیسان لە شاری رحای باکووری کوردستان

ئەمشەو کاتژمێر 21:30 بە کاتی هەولێر، لە شاری رحای باکووری کوردستان هەردوو یانەی گالەتەسەرای و فەنەرباهچە، دوو یانە دیارەکەی تورکیا و ئەوروپا لە یاریی سوپەری تورکیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یاریی سوپەری تورکیا پێشتر کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو بڕیاربوو لە شاری ریازی پایتەختی تورکیا بکرێت، بەڵام بە چەند هۆکارێک رێگەنەدرا ئەو یارییە لەو شارە بکرێت، بۆیە یارییەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

پاش دواخستن و هەڵوەشاندنەوەی یاریی سوپەری تورکیا لە نێوان گالەتەسەرای و فەنەرباهچە، فێدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا هەرزوو بڕیاریدا یارییەکە لە شارێکی دیکە بکرێت، دواجار لەسەر ئەوە رێککەوتن ئەو یارییە گرنگە لە باکووری کوردستان و بە دیاریکراوی لە شاری رحا بکرێت.

دوای بڕیارەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، دانیشتوانی شاری رحای باکووری کوردستان، پێشوازییەکەی یەکجار گەورەیان لەو دەستپێشخەریە کرد و یاریگای 11ـی نیسانی ئەو شارەیان هەڵبژارد.

یاریگای 11ـی نیسان دەکەوێتە شاری رحای باکووری کوردستان، ئەو یاریگایە لە ساڵی 2009 دروستکراوە و نزیکەی 28.965 هەزار کەس لە خۆی دەگرێت.