یه‌په‌گه چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێم له حه‌سه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
یه‌په‌گه چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێم له شاری حه‌سه‌كه به‌تایبه‌تی له به‌شی باشووری شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێك كورد له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند هیزه‌كانی كوردی ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین شوێنی ژێر كۆنترۆڵی هیزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له شاری حه‌سه‌كه گرتووه، كه شاره‌كه له‌نێوان هه‌ردوو لا دابه‌شكراوه.
له شه‌ڕو پێكدادانی نێوان هه‌ردوو لا، رژێمی سوریا بۆ یه‌كه‌مجار به فڕۆكه هێرشی كرده سه‌ر شاری حه‌سه‌كه و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی رۆژئاوا بۆردومانكرد، كه پێشتریش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا رووی‌دابوو.
ناسر حاج مه‌نسوور به‌رپرسێكی یه‌په‌گه رایگه‌یاند هیزه‌كانیان زۆربه‌ی به‌شه‌كانی شاری حه‌سه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه، كه بینای كۆلیژی ئابووری و بیناكانی دیكه‌ی حكومی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د كه‌وتنه ژێر كۆنترۆڵی ئاسایشی رۆژئاوا.
له لایه‌كی تره‌وه روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێزه‌كانی كورد له به‌شی باشووری شاری حه‌سه‌كه هه‌ندێ شوێنیان كۆنترۆڵ كردووه.
لامی عه‌بدوڵره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه رایگه‌یاند شه‌ڕی حه‌سه‌كه پاش ئه‌وه‌ی روویدا كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت هه‌ندێ گه‌نجی كورد ده‌ستگیر كرد.
سێزده كه‌س كه ژن و منداڵیش له نێوانیان دایه، به‌هۆی تۆپبارانی رژێم بۆ سه‌ر شاری حه‌سه‌كه كوژراون.