ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ پاراستنی یه‌په‌گه ده‌نێرێته ئاسمانی حه‌سه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فڕۆکەی جەنگی بۆ پاراستنی یەپەگە دەنێرێتە ئاسمانی حەسەکە و پنتاگۆنیش دووپاتیده‌كاته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به ئاسمانی حه‌سه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی هێزە کوردییەکان لە حەسەکە بەسەر ئاسمانی شاری حەسەکە سووڕاونەتەوە، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سووریایه.
پێنتاگۆن ئەوەشی راگەیاند، ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی زیاتر دەنێرێتە ئاسمانی حەسەکە، ئەمەش بۆ دانانی سنوورێك بۆ پێشێلکارییەکانی حکوومەتی سووریا لە حەسەکە.