ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته رژێمی سوریا
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بۆردومانی حه‌سه‌كه هۆشداری ده‌داته رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
پێنتاگۆن له رێگه‌ی روسیاوه هۆشداری داوه ریژێمی ئه‌سه‌د كه بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رابگرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به بۆردومانی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات له لایه‌ن سوریاوه زۆر توڕه بوونه.
جێف دێیڤیس وته‌بێژی پێنتاگۆن رایگه‌یاند به ده‌ستپێكردنی بۆردومانه‌كه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌وڵیاندا به رێگه‌ی رادیۆ په‌یوه‌ندی به فڕۆكه‌ی سوریا بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامییان نه‌دایه‌وه. هه‌ر به په‌له له رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه كه بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ روسیا دانراوه، په‌یوه‌ندیی به به‌رپرسانی روسیا كرا و هه‌وڵماندا بزانین كێ ئه‌و بۆردومانه كردووه، لایه‌نی روسیا هه‌ر به په‌له گوتیان ئێمه نه‌بووین.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر بۆردومانه‌كه به‌رده‌وام بێت، بۆ پاراستنی هێزه وشكاییه‌كانمان، ئه‌وه‌ی كه پێویست بكات ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
هه‌ر پاش بۆردومانه‌كه، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه به‌ڕێكران، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی سوریا زۆر پێشتر له شوێنه‌كه دوور كه‌وتبوونه‌وه.
پێنتاگۆن هۆشداری ده‌داته رژێمی سوریا
وته‌بیژی پێنتاگۆن سه‌باره‌ت به بۆردومانی حه‌سه‌كه كه دوو فڕۆكه‌ی سوریا له جۆری SU-24 چوار شوێنی شاره‌كه‌یان بۆردومان كردبوو، رایگه‌یاند" "حاڵه‌تێكی زۆر نائاساییه" و "پێشتریش هیزه‌كانی سوریا، هه‌ر چه‌نده نییه‌تی لێدانی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر نزیك بوو شتێكی وا روو بدات".
دێیڤیس به هۆشداریدان سه‌باره‌ت به روودانی هه‌رجۆر كرده‌وه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه له ئاینده‌دا رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به هه‌رجۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان یان هاوبه‌شه‌كانمان هۆشداری ده‌ده‌ین."