وۆڵ ستریت جۆرناڵ.. پلانی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەردەوامە
K24 - هەولێر
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی ئێران ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران هێشتا بڕیاری کۆتایی‌یان سەبارەت هێرشکردنە سەر ئیسرائیل نەداوە، و بەردەوامن لە گفتوگۆ لەسەر پلانەکانی هێرشکردن.
لای خۆیەوە پێشتر کەناڵی سی بی ئێس لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند، واشنتۆن پێشبینی دەکات لە 12ـی نیسان ئێران هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک دژی ئیسرائیل بەکار بهێنێت.
ڕۆژی 1ـی نیسان، وەزارەتی بەرگریی سوریا هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی گشتیی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ڕاگەیاند.
ئاژانسی فه‌رمیی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه بۆردوومان کردووە.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق بوونە.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا کۆبووەتەوە.