کاتژمێرە گران و دەگمەنەکەی گواردیۆلا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە

کاتژمێرە نایابەکەی پیپ گواردیۆلا لە یاریی ریاڵ مەدرید و مان سیتی
کاتژمێرە نایابەکەی پیپ گواردیۆلا لە یاریی ریاڵ مەدرید و مان سیتی

ئەو کاتژمێرەی پیپ گواردیۆلا لە یاریی ریاڵ مەدرید مانچێستەر سیتی لەدەستی کردبوو، کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پەراوێزی یارییە گەرم و هەستیارەکەی ریاڵ مەدرید و مان سیتی، چاوەکان چوونەسەر کاتژمێرەکەی راهێنەرە ئیسپانییەکە و بە ماوەیەکی کەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.

ئەو کاتژمێرەی گواردیۆلا لەدەستی کردبوو، یەکێکە لە کاتژمێرە دەگمەن و تایبەتەکان و نرخەکەی بە نزیکەی یەک ملیۆن و 38 هەزار دۆلارە.

کاتژمێرەکە لە مارکەی (ریچارد میل)ـە و ناوە بازرگانییەکەی (AR27-01)ـە، یەکێكە لەو کاتژمێرانەی کەمترین کێشیان هەیە لە جیهان و تەنها 18.83 گرامە.

ئەو کاتژمێرەی زۆرترین کاردانەوەی هەبوو
ئەو کاتژمێرەی زۆرترین کاردانەوەی هەبوو

 

ئەم کاتژمێرە یەکەمجار لە ساڵی 2013 دروستکراوە، بە مەبەستی رێزلێنان لە ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی ئیسپانی رافایل نادال و تەنها 50 دانە لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.

رافایل نادال و کاتژمێرەکەی
رافایل نادال و کاتژمێرەکەی

پێشتر لە کاتی یارییەکانی مان سیتی، پیپ گواردیۆلا کاتژمێرێکی دیکەی مارکەی ریچارد میل-ی لەدەست دەکرد نەك ئەو کاتژمێرەی ئێستا.

گواردیۆلا هەمیشە بە جلوبەرگی سەرنجڕاکێش و مۆدێرن ناوبانگێکی زۆری هەیە و بە درێژایی ساڵانی راهێنەرایەتی، هەمیشە لەسەر هێڵی یاریگا رێكپۆش دەردەکەوێت بە درێسی پۆلۆ و براندە بەناوبانگەکانەوە.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی و لە یاریی چوون ریاڵ مەدرید و مان سیتی بە 3 گۆڵ بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون و بڕیارە یاریی گەڕانەوە لە رۆژی چوارشەممە 2024/04/17 کاتژمێر 10:00 ئەنجامبدرێت.